٦٧٥ ملیۆن کەس بێ کارەبا دەژین

بەپێی ڕاپۆرتێکی جیهانی ٦٧٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەبێ کارەبا دەژین، کە زۆرینەی ڕەهایان لە ئەفریقای باشووری سەحرادان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و بانکی نێودەوڵەتی، جیهان ناتوانێت ئەو ئامانجە گەشەپێدانە بەردەوامەی کە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا پەسەندیان کردبوو، بۆ دەستەبەرکردنی پاک و خاوێنی و وزەی گونجاو بۆ هەمووان تا ساڵی ٢٠٣٠، بگات.

 

گوانگزی چێن، جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، جیهان ڕووبەڕووی "خاوبوونەوەی خێرایی جیهانی بۆ دەستەبەرکردنی کارەبا" بووەتەوە، ئەمەش هەرچەندە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەبێ کارەبا دەژین، نزیکەی نیوە کەمیکردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هێشتا ٦٧٥ ملیۆن کەس بێ کارەبا دەژین.

 

نزیکەی ٪٨٠ی ئەم کەسانە لە ئەفریقای باشووری سەحرا دەژین، دەستڕاگەیشتنیان بە کارەبا هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٠یە، فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وزە دەڵێت: لەکاتێکدا گواستنەوە بۆ وزەی پاک خێراتر لەوەی زۆرێک پێیان وایە بەرەوپێش دەچێت، بەڵام کارێکی زۆر ماوە بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام و سەلامەت و گونجاو بۆ خزمەتگوزارییەکانی وزەی مۆدێرن بۆ ئەو ملیارەها کەسەی کە لێی بێبەشن.

 

بە پشتبەستن بە داتاکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە  (IRENA)، ڕاپۆرتەکە دەریدەخات کە ڕۆیشتنی دارایی گشتی نێودەوڵەتی بۆ وزەی پاک لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڤیدەوە کەمیکردووە، بەپێی ڕاپۆرتەکە، قەرزە کەڵەکەبووەکان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە ڕێگرن لە ئامانجی گەیشتن بە خواردنێکی پاک و کارەبا بۆ هەمووان.

 

بەپێی پێشبینییەکانی ئێستا، یەک ملیار و ٩٠٠ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٣٠دا بەبێ ڕێوشوێنی نوێ دەستیان بە شێوازەکانی چێشتلێنان و ٦٦٠ ملیۆن کەس بە کارەبا ناگات، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی بەکارهێنانی سووتەمەنی و تەکنەلۆژیای پیسکەرەوە گیان لەدەستدەدەن.