"بۆ ڕۆژئاوا بە ڕۆحی ساڵی ٢٠١٤ لە مەیدان دەبین"
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، لە باکووری کوردستان هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد، ژنان ڕایانگەیاند، بە ڕۆحی ساڵی ٢٠١٤ بۆ گەلی ڕۆژئاوا لە مەیداندا دەبن.
ئامەد
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە دژی قەیرانەکانی ناوچەکە بەردەوامە، لەلایەکی دیکەوە پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی هاووڵاتیانی ئاوارە، ڕایگەیاند کە هەڵمەتی هاوکاری دەستپێکردووە، دوای ئەوەی لە ١٠ی کانونونی یەکەم هەڵمەتەکە دەستیپێکرد، سەفەربەری بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا.
ژنان داوای هاوکاری و پشتیوانی بۆ ئەو هەڵمەتە دەکەن کە نابێت لە بەرامبەر تاوانەکانی جەنگ بێدەنگ بن.
فەلەکناز چەرکەزئۆغڵو وتی: نابێت بێدەنگ بین لە بەرامبەر ئەو تاوانە جەنگییانەی کە لە دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دراون و پێویستە هەموو وڵاتانی جیهان پشتیوانی گەلی ڕۆژئاوا بکەن، لە کاتی شەڕەکاندا ژنان تووشی چەندین تاوانی جەنگ بوون وەک هەراسانکردن، دەستدرێژی، بەدیلگرتن و کوشتن، ئەمڕۆ ئەم ڕووداوانە هەمووی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدەن، ئێمە ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین.
"بۆ ژیان تێدەکۆشێن"
فەلەکناز چەرکزئۆغڵو سەرنجی بۆ سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا ڕاکێشا و ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوا جارێکی دیکە ژیانی دامەزراوی دیموکراتیک کراوەتە ئامانج وتی: ئێمە دژی ئەم تاڵانکاری و کۆچبەرییەین، دەبێت بۆ مافی ژیان تێبکۆشین، لەم خاڵەدا دەبێت پشتگیرییەکان بەرز بکەینەوە و زیادی بکەین، پێکەوە دەنگمان بەرز دەکەینەوە دژی شەڕەکە.
"بە ڕۆحی ساڵی ٢٠١٤ لە مەیدانەکەدا دەبین"
ئۆزلەم یەڵدز بانگەوازی بۆ کوردانی دانیشتووی ئەوروپاو سێ پارچەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ژنان بۆ شەڕ دەڵێن 'نا'.
ئۆزلەم یەڵدز ڕایگەیاند. هەموو ڕۆژێک لە دژی هێرشەکانی سەر گەلی ڕۆژئاوا چالاک دەبن و وتی: بانگەواز لە خەڵکی کوردستان دەکەم؛ با پشتیوانی گەلی ڕۆژئاوا بکەین، ئەوان ژیانی ئێمەن، منداڵەکانمانن، با لە تەنیشت یەکتر بوەستین و ئاگاداری ڕۆژئاوا بین، هەرچی لە تواناماندا بێت سەبارەت بەو هەڵمەتەی دەستیپێکردووە دەیکەین.
"پێویستیی بە جلوبەرگی زستانە و خواردنە"
حەسیبە یازیدیک، بەڕێوەبەری شارەکەی دەبەپە زانیاری لەسەر هەڵمەتی پشتیوانی دەبەپە بۆ گەلی ڕۆژئاوا دا و ڕایگەیاند کە بە هاوکاری جلوبەرگی زستانە و خواردن بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکە، وتی: خەڵکێکی زۆر پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە دەکەن، بانگەوازیان بۆ کردوون بۆ ئەوەی لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوا بن، هەڵمەتەکەمان بۆ هاوکاریکردنی گەلە لە بەرامبەر ئەو سەختییانەی کە تووشی دەبن، ئەمە هەڵمەتێکی تەواو مرۆییە، مرۆڤەکان لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، بۆ زیادکردنی پشتیوانی ئەم هەڵمەتەمان دەستپێکرد، ڕێگە بەم کۆمەڵکوژییەی چەتەکان نادەین، لە هەموو شوێنێک لەگەڵ گەلی ڕۆژئاواداین.