ڕاپۆرت و ئامارەکان زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە تونس پشتڕاست دەکەنەوە

ڕۆژنامەنووسان لە تونس ڕۆژانە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکان دەبنەوە بەشێوەی جیاجیا، هەروەها ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین کەمبووەتەوە.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس-لە کاتێکدا کە تونس شاهیدی زۆرجار سڕکردن و لێپێچینەوە لە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی ژن، ڕاستی ئازادییە ڕۆژنامەوانیەکان مشتومڕ دەوروژێنێت، پەراوێزی ئازادییە ڕۆژنامەوانیەکان شایەتحاڵی دابەزینی بەرچاوە لە ساڵانی ڕابردوودا، هەروەها پێشێلکاری و هێرشەکان بەتایبەتی دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن زیادبووە.

 

پارێزەران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە تونس دووپاتیان کردەوە کە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن کاریگەری نەرێنی لەسەر خێزانەکانیان هەیە، بەو پێیەی ٢٢٤هێرش بە شێوەی جیاجیا لە دژیان تۆمار کراوە، ئاماژەشیان بەوە کردووە کە سەندیکا بەردەوامە لە چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن بۆ دڵنیابوون لە پارێزراوییان لەو وڵاتە.

 

مەروا کافی، ئەندامی یەکەی چاودێری لە ناوەندی سەلامەتی پیشەیی لە سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن زۆرن، لەوانە هێرشی جەستەیی، دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە، هاندان لە تۆڕە کۆمەڵیەتییەکان، هەروەها هەڕەشەکردن یان دەستدرێژیکردنە سەر خێزانەکانیان .

 

"هێرشەکان لەسەر بنەمای ڕەگەز بووە"

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ شایەتحاڵی تۆمارکردنی ٩٧ حاڵەتی هێرشەکان بووە لە کۆی گشتی ٢٢٤ هێرش، کە دابەشکراون بەسەر ٢٧ حاڵەتی قەدەغەکردنی کار، ٢١حاڵەتی هەراسانکردن، ١٢ لێپێچینەوەی دادوەری، سێ هێرشی جەستەیی، سێ لەسەر بنەمای داکۆکیکردن (ئاگادارکردنەوە)، سێ زارەکی، و ٢٣ ڕاگرتنی زانیاری هەبووە، ئەمە جگە لە چوار حاڵەتی هاندان، ئەو هێرشانەی ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی ژن کراوە، هەڵسەنگێندراون کە لەسەر بنەمای ڕەگەز بووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کارەکانیان لەسەر بنەمای چاودێریکردنی هێرش و پێشێلکارییەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن و پیاو لە تونس دامەزراوە، هەروەها لەماوەی ڕابردووشدا ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە پارێزراوی پیشەیی ڕۆژنامەنووسانی تونس بڵاوکردەوە، کە بریتییە لە چاودێریکردنی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنوسانی ژن و پیاو.

 

مەروا کافی ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکانی ڕوانگە بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای بیستنی ڕۆژنامەنووسان دامەزراوە، جا چ لە ڕێگەی پەیوەندیکردنیانەوە بێت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە یان وەرگرتنی ڕاستەوخۆیان لە ناوەندەکە، و پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و یاسایییان بۆ دابین دەکەن لە ئەگەری هێرشی جددیدا، کۆبوونەوەی کارکردن ڕێکدەخەن بۆ ئوەی بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن یارمەتی قوربانیانی هێرشەکان بدەن و ڕاپۆرت پێشکەش بە فەرمانگەی جێبەجێکاری سەندیکا بکەن، کە گونجاوترینیان چارەسەر دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکەمجار لەمساڵدا سەندیکای ڕۆژنامەنووسان توانی پارێزەرێک بۆ بەرگریکردن لە سەرجەم ژنانی ڕۆژنامەنووس دابین بکات، وتی: ئەمڕۆ بەداخەوەم کە پێنج ڕۆژنامەنووسمان لە زینداندا هەیە، لەناویاندا ڕۆژنامەنووس شەزا حاج موبارەکە، کە بەدەست چەندین نەخۆشی درێژخایەن دەناڵێنێت.

"ژنە ڕۆژنامەنووسەکان ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە"

ڕۆژنامەنووس مەنیە عەرفاوی ڕایگەیاند، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان وەک زۆربەی ژنانی تونس ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوەو توندوتیژی ئەلیکترۆنی باوترین پراکتیزەیە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ژن، چالاکوانی مەدەنی، یان چالاکوانی سیاسی، بەو پێیەی هەر ژنێک بۆچوون یان هەڵوێستی خۆی لەسەر بابەتێک دەرببڕێت، تووشی هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێت کە زۆرجار ناڕەوا دەبێت و ئەمەش ئەوەیە کە من بە شێوەیەکی شەخسیی بەریکەوتووم بۆ زیاتر لە جارێک.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرش بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی مەیدانی ژنیش هەیە، بەو پێیەی توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە مەیدانییەکانی وەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تێبینی ئەوە کراوە کە توندوتیژییەکی توندیان بەرامبەر کراوە.

 

مەنیە عەرفاوی ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەم بڕە توندوتیژییە لە بیری کۆمەڵگەی پیاوانەوە سەرچاوەی گرتووەو تا ئەمڕۆش بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی کۆمەڵگەی پیاوان بە کەمتەرخەم لە ژنان دەڕوانن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا مەنیە عەرفاوی وتی: یاسای توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، هەروەها توندوتیژی ئەلیکترۆنی پێویستی بە سیستمێکی کارکردنی جیاواز و جددی هەیە کە دەستوەردانی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و دەروونی لەخۆبگرێت.