٨ی کانوونی یەکەم... لاپەڕەیەکی نوێ لە دزینی شۆڕشی سووریا

-سەنا عەلی، ڕۆژنامەنووس

بزووتنەوەکانی ڕزگاریخواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرانسەری جیهان هەوڵیان دا پڕۆژەی سۆسیالیستی بەدیبهێنن، سیستەمێکیان دامەزراند کە ژن و پیاو یەکسان بن و منداڵان چێژ لە منداڵییەکی تەندروست وەربگرن لەگەڵ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان، بەڵام زلهێزە باڵادەستەکان دیدێکی جیاوازیان هەیە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێمە پێمان خۆش بێت یان نا، ئەوان کۆنتڕۆڵی تارەکانی دەسەڵات دەکەن، چونکە هەرکەسێک دەسەڵاتەکەی بەدەستەوەیە بڕیارەکەی بەدەستەوەیە، بەداخەوە بزووتنەوەکانی ڕزگاریخواز خۆیان هێزی جێبەجێکردنی گۆڕانکارییان نییە، سەرەڕای هەوڵەکانیان، بەهۆی چەندین قەیرانی بەیەکەوە گرێدراو، چ لە هۆشیاری دەستەکۆمەڵی و چ لە بێ کاریگەری لەسەر گەشەسەندن و هاوسەنگبوون لەگەڵ داهێنانە جیهانییەکان.

 

ئەم پاشەکشەیە کە لە لایەن زلهێزەکانی سەرمایەداریەوە بە هاوکاری لەگەڵ ڕژێمە باڵادەستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕێکدەخرێت، وڵاتەکانمان دەکاتە بارمتەی پیشەسازییە بیانییەکان، لە هەمان کاتدا و بە شێوەیەکی سیستماتیک سەرچاوەی وزە و بژێوی ژیانمان لەناو دەبات، گەلەکەمان بە تەواوی پشت بە هاوردەکردن دەهێڵێتەوە، تەنانەت بۆ ئەو سەرچاوانەی کە زەویەکانی خۆیان بەرهەمی دەهێنن.

 

لە سووریا، زاناکان لە مێژە پەراوێزخراون و ئەو گروپە جیهادیانەی شۆڕشیان لە هاوڵاتیان ڕفاند، ئەوانیان کردە ئامانج، ئەمەش تایبەت بە سووریا نییە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا شاهیدی زنجیرەیەک تیرۆر بووە کە زانایانی دیار لە بوارە هەستیارەکانی وەک فیزیای ئەتۆمی و کیمیا و ئەندازیاری سەربازی کردۆتە ئامانج، زۆربەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، مۆساد، گەڕێنراونەتەوە.

 

ئەم هەژارییە تەکنەلۆژییە بە ئەنقەست لەلایەن زلهێزەکانی سەرمایەدارییە ڕۆژئاواییەکانەوە پراکتیزە دەکرێت، سروشتییە کە ئەوان نە دوژمنەکانیان بەهێز دەکەن، تەنانەت بە وەکالەتەکانیشیان لە ناوچەکەدا، هەرچەندە سوودیان لێ وەربگرن، ئەوان هەمان کردار دەکەن کە ڕووسیا لە سووریا کردی، پاشماوەی سەردەمی سۆڤیەت لەبری چەکی پێشکەوتووتر دەفرۆشن، ئەمەریکا ڕێگری دەکات لە هاوردەکردنی چەکی ستراتیجی هەستیاری وەک فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەم، سیستەمی بەرگری مووشەکی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە تورکیا و سعودیە، بەم شێوەیە ئازادی و سەروەری نەتەوەیی وابەستەی گۆڕانێکی ڕیشەیی لە عەقڵییەتی ملکەچ و هۆشیارییەکی شۆڕشگێڕانە و کۆمەڵایەتی کە دان بە پێویستی ئازادی و ڕەتکردنەوەی ملکەچبوون بۆ فشاردا دەمێنێتەوە.

 

بەڵێ ١٤ ساڵە ڕژێمی ئەسەد ملکەچی فشارەکانی ڕووسیا و ئێران بووە، ئەم ڕژێمە سووریا و ئابووری و سەروەری خۆی فرۆشتووە، تەنانەت ملیارەها دۆلاریشی بۆ پتەوکردنی بناغەکانی خەرج کردووە، ماوەی ساڵێکە هەتەشە لەسەر حیسابی داهاتوو و ئاسایشی گەلی سووریا ملکەچی چەندین فشار بووە، تەنانەت پارەی ئەو چەکە ڕووسیانەی بۆ کوشتنی سوورییەکان بەکارهاتووە، ئەم دەسەڵاتە جیهادییە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە پێشینەی گەل داناوە، هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە گەیشتە دیمەشق، ڕێگەی بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دا کە هەموو چەکی قورسی سووریا لەناوببەن، ئەم دەسەڵاتە جیهادییە هاوڵاتیانی ناچار کردووە خۆشی و شادی لەسەر گۆڕی زێدی خۆیان بکەن، چونکە زانیویانە چەکی گەل چەکی دەسەڵاتە، بۆ کوشتنی گەلی خۆی بەکاردێت و گەلیش بنەماڵەی ئەسەدە نەک ئەم خاکە.

 

سیستەمی دەوڵەتی باڵادەست بەردەوامە، بەبێ گوێدانە ناوەکەی، جا لە وڵاتی ئێمەوە سەرچاوەی گرتووە یان وڵاتێکی دیکە، ئەمە ئەو سیستەمەیە کە دەبێت بڕوخێنرێت، بناغەکانی لەناوببرێت، نەک تەنها بە سەرۆک و پاشا جێگەی بگرێتەوە، یان بە گواستنەوەی فرۆشتنی سووریا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ناوچەی ڕۆژئاوا.

 

درۆی ئازادی بووەتە ڕاستی و وەک جۆزێف گۆبێڵز، وەزیری پڕوپاگەندەی نازییەکان وتی: زۆرجار درۆیەک دووبارە بکەرەوە و دۆکە دەبێتە ڕاستی، درۆی ئازادکردنی سووریا، سەرەڕای ئاشکرابوونی بەردەوامی چەندین نهێنی لە دەوری کۆتایی هاتنی ڕژێمی ئەسەد دوای ٥٣ ساڵ حوکمڕانی، بووەتە راستیەکی حاشا هەڵنەگر.

 

زلهێزە باڵادەستەکان، تەنانەت ئەگەر ئەوەی من خەریکی وتنینم وەک ستایش دەردەکەوێت، بەلام "زیرەکە" و وەک وتمان: لەسەر بڵێسەی نزم چێشت لێدەنێین و هەروەها دەزانین شان لە کوێوە دەخورێت، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات هیچ نییە جگە لە بەشێک لە پلانێک کە لە دوای دوو جەنگی جیهانییەوە بابەتەکانی نووسراون.

 

ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ کۆتایی هاتووە، ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام دەستی بە جێبەجێکردن کردووە، بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئەم قۆناغە، نەخشەیەکی نوێی وڵاتان سەرهەڵدەدات، نەخشەیەک کە تێیدا کوردستان پارچە پارچە دەکرێت- تورکیا، سووریا، عێراق، ئێران، هەروەها خێڵەکی ئاسانترین و خێراترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بەم دابەشبوونە، بۆیە ئەو سیناریۆیەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە غەززە دەستیپێکرد- ڕێگە بە حەماس دا بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی دژی نیشتەجێبوونەکان، دواتر تۆڵەسەندنەوەیەکی خوێناوی کە بووە هۆی کوشتنی هەزاران فەڵەستینی لە غەززە- سەرەتای پلانی گەیشتن بە لوبنان و نەهێشتنی حزبوڵابوو، پاشان چوونە سەر سووریا و فشارەکان بۆ دەرکردن و دابەشکردنی ئێران، ئەمڕۆ سەرنج لەسەر تورکیایە بۆ دابەشبوون و ئێران بۆ گۆڕینی ڕژێم.

 

زۆرێک لە شیکارییەکانی دەزگا ڕاگەیاندنە گەورەکان و دامەزراوە سیاسییەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ڕەنگە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماسیان هان دابێت- سەرەتا پشتگیریان لێدەکرد- بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی "لافاوی ئەقسا"، ئەم شیکارییە بە چەند بەڵگە و ڕووداوێک پشتگیری دەکرێت، پێدەچێت باوەڕپێنەکراو بێت کە هێزەکانی ئیسرائیل- هەمیشە لە ئامادەباشییەکی بەرزدا بوون بەهۆی دەوروبەرە دوژمنکارەکانیانەوە- وەک هێزێکی وەڵامدانەوەی خێرا بە تەواوی شکستیان هێنا، دوای دوو ڕۆژی تەواو چاوەڕێی شۆڕشگێڕانی حەماس دەستیان بە داگیرکارییەکانیان کرد بۆ دەرکردنیان لە شوێنە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل.

 

ئێرانییەکان ئامانجێکی ڕوونن بۆ ئیسرائیل، بە دروشمی "مەرگ بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل"، تەنانەت بەبێ هیچ کردەوەیەکی خۆڕاگری هاوڕێیەتی، بووەتە مایەی نیگەرانی بۆ ئیسرائیل کە هەوڵدەدات ببێتە تاکە دەسەڵات لە ناوچەکەدا، لەبەرئەوەی بەشار ئەسەد نەیتوانی دەسەڵاتی ئێران لەناوببات، کە لە سەرانسەری سووریادا بەرفراوان بووبوو و هاوشانی ڕوسیا بەشێوەیەکی کاریگەر حوکمڕانی وڵاتەکەی کرد، ئیسرائیل ڕاستەوخۆ دەستوەردانی کرد، گڵۆپی سەوزی خستە سەر هەتەشە بۆ ئەوەی پێشڕەوی بکات بۆ سەر دیمەشق و دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت، ئەمەش لەلایەن ڕاگەیاندی ئیسرائیل و ئەڤیچای ئەدرای،وەزیری بەرگری یەوە بەبێ هیچ شەرمێک دوای چەند مانگێک لە ڕووخانی ڕژێمەکە ئاشکرا بوو- دوای ئەوەی سوورییەکان چەواشەکاری "ئازادی"یان قووت دابوو.

 

هەواڵگری بەریتانیا کە ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاند، بەردەوامە لە پاراستنی پڕۆژەی داگیرکارییەکەی، ئیسرائیل کە پشتیوانی ڕژێمی جوڵانی دەکات، خەریکە دەچێتە ناو باشووری سووریا و دەگاتە دیمەشق، تەنانەت لەوە زیاتریشی کردووە، سووریاییەکانی کوشتووە و کاردانەوەی دەسەڵاتی نوێ جگە لە بێدەنگی هیچی تر نەبوو، ئەسەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی تورکیا تەنانەت ڕێزی خۆی بۆ ئیسرائیلی دراوسێ دووپاتکردەوە.

 

ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر دەستبەسەرداگرتنی خێرای دەسەڵاتی هەتەشە لە سووریا، بەڵام ساڵێک پڕ بووە لە کۆمەڵکوژی و پێشێلکاری و بێ هیوای و فشار، با ئەو بێ هیوایانەی کە گەلی سووریا لەم ساڵەدا بەرگەی گرتووە بژمێرین و پێکەوە ئاشکرای بکەین کە ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون بۆ ڕۆژئاوا٦ کەردستان بووە نەک بۆ گەل.

 

لە بەرەی سیاسیدا سووریا لە تەوەری ڕۆژهەڵاتەوە گۆڕاوە بۆ تەوەری ڕۆژئاوا، ئێران و حزبوڵا پەراوێزخراون، بەڵام لە بەرامبەردا تورکیا دزەی کردووەتە ناو حکومەتەوە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەو کەسەیە کە بڕیار دەکات، هەر لەبەر ئەمەشە ڕێگری لە ڕێکەوتنی نێوان ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی کاتی دروستکرد، ئێستاش پاڵ بە هێرش بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەنێت، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات بە لەشکرکێشی و هەوڵی فشارخستنە سەر هێزەکانی سوەریای دیموکراتیک "قەسەدە" دەدات، هاوکات وەزیری دەرەوەی سووریا و سەرۆکی کاتی سووریا بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی گەشت بۆ ئەنقەرە دەکەن، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری سووریایە.

- ئیسرائیل دەچێتە ناو باشوور و بۆردومان دەکات تا دەگاتە پەراوێزی دیمەشق. لە کاتێکدا بەشار ئەسەد مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە، حکومەتی کاتی مافی خۆیەتی لێدوان بدات و کەرامەتی خۆی بپارێزێت.

 

لە ڕووی سەربازییەوە سوپای سووریا هەڵوەشایەوە و لەبری سوپای نیشتیمانی، کۆمەڵێک میلیشیا و گروپە جیهادییە خێڵەکیەکان سەریان هەڵدا ئەم گروپانە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیان ئەنجام دەدا و هێرشیان دەکردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هەرکەسێک ڕەخنەیان لێ بگرت بە خائین ناوزەدیان دەکرد، ڕژێمی نوێ پشتی بە میلیشیا خێڵەکییەکان بەست بۆ هێرشکردنە سەر پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، ئەمەش کابوسی شەڕی ناوخۆی بەرزکردەوە، بڵاوبوونەوەی چەک کۆنترۆڵ نەکرا، بەڵکو بە سووتەمەنی گرژییە خێڵەکی و ناوچەییەکان، ئەم چەکانە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکاردەهێنران، ئەم هێزانە نوێنەرایەتی پێکهاتەی هاولاتیانی هەمەچەشنی سووریا ناکەن؛ بەڵکو پشت بە درێژی سمێڵ و دڵسۆزی ئایینی و خێڵەکی دەبەستن، تەنانەت جیهادییەکان خۆیان ئەو جلوبەرگە سەربازییانەیان نییە کە لەگەڵ سوپای سووریادا بگونجێت کە بتوانێت ببێتە مایەی شانازی.

 

لە ڕووی خزمەتگوزارییە گشتییەکانەوە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا پارەی کارەبا و وزە و پەیوەندییەکان و نان بەرزبووەوە و بەهۆی هەڵگرتنی یارمەتییەکان لە توانای سوورییەکان زیاتر بوو بۆ ئەوەی پارە بدەن، هێشتا هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە دەستی پێنەکردووە و لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکان باس لە پڕۆژەی ئابووری گەورن، بەڵام دواتر سەلمێندرا کە ئەمانە درۆن.

 

ئاسایش لەناوچووە، ژنان و... لەڕاستیدا هەموو هاوڵاتیانی مەدەنی، چیتر ناتوانن بە ئازادی بجوڵێن، نەک تەنها لە شەودا بەڵکو تەنانەت لە ڕۆژدا، بەهۆی ڕفاندنەوە، بەتایبەتی لە ناوچەی کەنارەکانی سووریا.

 

خێڵەکی بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە و لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکان و هەشت هەزار و ٨٣٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە ٥١٢یان منداڵ و ٦٧٦ ژنن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەواوی لێپرسینەوە نەکردن و سستی دامەزراوە دادپەروەرییەکان هەیە.

 

ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ لە ساڵی ١٩١٦ ناوچەکەی بەپێی بەرژەوەندی بەریتانیا و فەرەنسا داڕشت، ڕووخانی ڕژێمی سووریا ئێستا بە پێی بەرژەوەندی دوو زلهێزی ناوچەیی تورکیا و دەوڵەتانی کەنداو و بێگومان بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئیسرائیل سەرلەنوێ دایدەڕێژێت، ئەمەش لە کاتێکدا بە ئاشکرا دژایەتی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی دەرەکی دەکرێت، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا بە گڕگرتنی ململانێی خێڵەک و ناتەبایی بەدەست دێت.