ئەنتۆنیا بریکۆ؛ یەکەم ژن کە ئۆرکێسترای سەمفۆنی بەڕێوەبرد لە جیهاندا

فیلمی "ڕێبەری ئۆکستێرا" لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی مۆسیقاژەنی هۆڵەندی ئەنتۆنیا بریکۆ، ژنێک کە لە سەردەمێکدا، کە جیاکاری ڕەگەزی تێدابوو، بووە یەکێک لە یەکەم ژنەکان کە ئۆرکێسترای سەمفۆنی بەڕێوەبردووە لە جیهاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

تەوەری سەرەکی فیلمی "ڕێبەری ئۆکستێرا" خەباتی ئەنتۆنیا بریکۆیە لە دژی ئەو پێکهاتە پیاوسالارانەی کە لە ماوەی ساڵانی بیست و سییەکانی سەدەی ڕابردوودا زاڵ بوون بەسەر جیهانی مۆسیقای کلاسیکدا، لەو سەردەمەدا، بەڕێوەبردن تەنها دۆمەینی پیاوان بووە و زۆرێک پێیانوابوو کە ژنان بێتوانان لە سەرکردایەتیکردنی ئۆرکێسترایەکی گەورە.

 

فیلمەکە ئاشکرای دەکات، کە بەربەستی سەرەکی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی بەهرە یان لێهاتوویی نەبووە، بەڵکو پێشوەختە ڕەگەزییەکان بە قووڵی چەسپاوە.

 

لە فیلمەکەدا، مۆسیقا تەنها پیشەیەک یان شێوازێکی هونەری نییە، بەڵکو دەبێتە ئامڕازی ئازادی تاک و مافی چارەی خۆنووسین، بۆ گەیشتن بە خەونی بەڕێوەبردن، ئەنتۆنیا بریکۆ خۆی دەبینێتەوە کە ناچارە لە نێوان ئەو چاوەڕوانییە نەریتییانەی کە کۆمەڵگە بەسەر ژناندا سەپاندویەتت و خواستی کەسیی خۆی هەڵبژێرێت، بەم شێوەیە بەڕێوەبردن دەبێتە شێوازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسیی و دروستکردنی داهاتوویی.

 

یەکێکی دیکە لە تەوەرە گرنگەکانی گێڕانەوەی فیلمەکە، هەوڵەکانی ئەنتۆنیا بریکۆیە بۆ ئاشکراکردنی ڕابردووی خۆی و دۆزینەوەی خێزانە ڕاستەقینەکەی، ئەم گەڕانە، لەگەڵ خەباتە پیشەییەکانی، پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان سەرکەوتنی دەرەکی و پرسیارە قووڵەکانی ناسنامە و سەربەخۆیی ئاشکرا دەکات، هەروەها فیلمەکە پرسیارێکی بنەڕەتی دەخاتە ڕوو: تا چ ڕادەیەک مرۆڤ دەبێت ڕووبەڕووی ڕابردووی خۆی ببێتەوە بۆ گەیشتن بە خەونەکانی؟

 

فیلمەکە تەنها ژمارەیەک پیاو نیشان نادات کە دژایەتی سەرکەوتنی ژنان دەکەن، هەڵاواردن وەک پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی قووڵی چەسپاو دەخاتە ڕوو، تەنانەت کاتێک ئەنتۆنیا بریکۆ سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و ئۆرکێسترایەکی بەناوبانگ بەڕێوەدەبات، هێشتا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی دامەزراوە مۆسیقییەکان و میدیاکان دەبێتەوە، ئەمەش ئەوەمان بیردەخاتەوە کە سەرکەوتنی تاک مەرج نییە بە واتای نەمانی هەڵاواردن یان لابردنی ئاستەنگە پێکهاتەییەکان بێت.

 

پەیامی سەرەکی "ڕێبەریکردن" ئەوەیە کە بەهرەمەند هیچ ڕەگەزێک ناناسێت، ئەنتۆنیا بریکۆ لە ڕێگەی ئیرادە و کۆڵنەدانەکەیەوە بووە یەکێک لە یەکەم ژنان کە ئۆرکێسترای سەمفۆنی بەڕێوەبردووە لە جیهاندا، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ نەوەکانی دواتری ژنان لە مۆسیقای کلاسیکدا.

 

بۆیە فیلمەکە تەنها درامایەکی مۆسیقی بوون تێدەپەڕێت، دەبێتە چیرۆکێکی بەرخۆدان لە بەرامبەر سنووردارکردنە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو ئاڵەنگاریانەی کە بەسەر ژناندا سەپێنراون.

 

"ڕێبەری ئۆکستێرا " چیرۆکی ژنێکە کە خەبات دەکات بۆ ئەوەی مافی خۆی ببینرێت و بناسرێت لەسەر تواناکانی،

 

فیلمەکە ئەوە نیشان دەدات کە گەورەترین ئاستەنگەکان کە مرۆڤ ڕووبەڕووی دەبێتەوە هەمیشە لاوازی یان کەموکوڕی کەسی نییە، بەڵکو ئەو دیوارە نەبینراوانەن کە کۆمەڵگە لە چواردەوری دروستی دەکات.

 

لەم ڕوانگەیەوە ئەنتۆنیا بریکۆ تەنها ڕێبەرێک نییە، بەڵکو سیمبلێکە بۆ شکاندنی سەقفی شووشەیی و کۆڵنەدان لە بەدواداچوونی خەونەکان، گرنگ نییە سەختی و ئاڵەنگاریەکان چەندە.