گۆرانی "Cumartesi Türküsü" بەڵگەنامەیەکی هونەری خەباتی دایکانی شەممەیە

گۆرانی "Cumartesi Türküsü" کە لەلایەن سەزن ئاکسو پێشکەش دەکرێت، یەکێکە لە بەرهەمە هونەرییە دیارەکان کە تایبەتە بە یادکردنەوەی خەباتی دایکانی شەممە، ڕێز لە هەوڵە بەردەوامەکانیان دەگرێت بۆ داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی زۆرەملێ.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵانێکە دایکانی شەممە لە هەمان مەیداندا چاوەڕێی کوڕە بێسەروشوێنکراوەکانیان دەکەن، هەمان وێنەیان بەدەستەوەیەو بە هەمان ئازار بارگرانییان کردووە، هەرگیز وازیان لە گەڕان بەدوای ئازیزە ونبووەکانیاندا نەهێناوە، ئێستاش کە باس لە ئاشتی دەکرێت، هێشتا دەنگیان لە مەیدانی گەلاتەسەرایدا دەنگ دەداتەوە.

 

پرسی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و کوشتنی چارەسەرنەکراوی سیستماتیکی، کە لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا تورکیای گرتۆتەوە، لە ماوەی هەفتەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدا سەریهەڵدایەوە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ”IHD” و چەند داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤ بانگەوازەکانیان نوێکردەوە بۆ چارەسەرکردنی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان و لێپرسینەوە لە بەرپرسان.

 

ڕاگەیاندراوە دەرچووەکان جەختیان لە گرنگی پەیوەستبوونی تورکیا بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کردەوە، خەباتی دایکانی شەممە کە زیاتر لە سێ دەیە بەردەوامە، جەخت لەسەر پێویستی بەپەلە دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بێ سزایی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو وەک پێشمەرجێکی بناغەی بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراتی.

 

لە کاتێکدا  کە بانگەوازی دایکانی بێسەروشوێنان لە مەیدانی گەلاتەسەرای بەردەوامە لە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کوڕەکانیان و لێپرسینەوەی بەرپرسان بەبێ وەڵامی فەرمی، خەباتیان وەک پرسێکی چەسپاوی مافەکانی مرۆڤ دیارەکە بە بەرهەمە هونەری و سینەماییەکان بەڵگەدار کراوە، لەو چوارچێوەیەدا گۆرانی "Cumartesi Türküsü" کە لەلایەن هونەرمەند سێزان ئاکسو پێشکەش کراوە، وەک یەکێک لە بەرهەمە دیارەکان کە ئەزموونی "دایکانی شەممە"ی لە یادەوەری کولتووری تورکیادا نەمرکرد.